کوردستانی

سلێمانی؛ نرخی موەلیده ئه‌هلییه‌كان‌ بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ نرخی موەلیده ئه‌هلییه‌كان‌ بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا
مەودا میدیا-

راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی تەمووز دیاریكراو و نرخی هەر ئەمپێرێک له‌ نێوان 12 دوانزه‌ هه‌زار بۆ 13هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ دووی ئابی 2021 لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرد، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه‌.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌ مانگی حەوتدا له‌نێوان 285 بۆ 315 سه‌عاتدا بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان 12 دوانزه‌ هه‌زار بۆ 13 هەزار و 500 دیناردا ده‌بێت‌، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ئەوەشی خستووتەڕوو، له‌ مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ له‌ ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به‌ دابینكردنی مۆلیده‌ی دیکە و رێگه‌ نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییان بێ كاره‌با‌ بن و خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan