کوردستانی

هەولێر؛ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەسی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەسی دەرکرد
مەودا میدیا- 

لەسەر دۆسیەی کوژرانى قادر قادرى یەکێک لە فەرماندەکانى حزبى دیموکراتى کوردستان دادگاى تاوانەکانى هەولێر بڕیارى لەسێدارەدانى سێ کەسى دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ئابی 2021، ئەیاد کاکەیی، پارێزەرى دۆسیەی کوژرانى قادر قادرى، یەکێک لە فەرماندەکانى حزبى دیموکراتى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو سێ کەسە دانیان بەتاوانەکەیاندا نابوو، بۆیە دادگا سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکردن.  

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوو تۆمەتبارى دیکە تێوەگلاون لەو رووداوەدا و دادگا بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزایدان، وتیشی، ئەو پێنج کەسە، چواریان خەڵکى هەرێمى کوردستان و ئەوەى دیکەیان دانیشتوى رۆژهەڵاتى کوردستانە.

قادر قادرى لە ئازارى 2018 يه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازييه‌كانى حزبى ديموكرات له‌ نزيك گوندى هه‌رته‌ل له‌ ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى تەرمەکەى دۆزرایەوە و دواتریش حزبى دیموکرات، ئێرانى تۆمەتبارکرد بەوەى لە پشت رووداوەکەوە بووە.

ر. ر  

Qaiwan
Qaiwan