عیراقی
کازمی بەڵینێک بە ئێزدییەکان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە یادی حەوت ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكاندا رایگەیاند، فایلی ئێزیدیەکان كاری لەپێشینە و گرنگی حکومەتە و ئەركێتی ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆیان و ناوچەكانیان ئاوەدان بكاتەوە بەتایبەتی شەنگال.

لە بەیاننامەیەكدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی تاوانەكانی داعش دژ بە هاوڵاتییانی ئێزدییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، حەوت ساڵ بەسەر تاوانی تیرۆر بەرامبەر رۆڵەكانی گەلی ئێزدییماندا تێدەپەڕێت، گەلەكەمان تائێستا بەدەنگێكی روون و ویژانێكی زیندوو دژ بەو تاوانە قێزونە دەوەستێتەوە كە تیایدا تیرۆر ناوەرۆكی دژ بە مرۆییانەی خۆی نیشاندا.
باسی لەوەشکرد "دۆسیەی ئێزدییەكان لە پێشینەی گرنگیپێدانی حكومەت دادەنرێت، كە هیچ كات لە هەوڵدان سڵی نەكردووەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی رزگاربووانی ئێزدی و ئامادەكردنی بەرنامەی حكومی بۆ سەرلەنوێ راهێنانەوەیان، جگە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی ئاوارەبووان بۆ ناوچەكانیان".
ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی رفێندراوانی ئێزیدی گرنگی تایبەتی لامان هەیە، كاری گەورە و بەردەوام لەئارادایە لە پێناو ئازادكردنیان لە دەست باندەكانی داعشی تیرۆرست، وتیشی، داودەکەین ساڵیادی تاوانەكە ببێتە پاڵنەری زیاتری پێكەوەبوون و برایەتی لە نێو رۆڵەكانی یەك وڵاتدا".
ر. ر