جیهانی

نانسی پێلۆسی، وتاره‌كه‌ی ترامپی دڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


نانسی پێلۆسی، وتاره‌كه‌ی ترامپی دڕاند
مه‌ودا میدیا-

له‌ كاردانه‌وه‌ی ته‌وقه‌نه‌كردنی تره‌مپ له‌گه‌ڵیدا، نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌دڕێنێت.

له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاری ساڵانه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكادا، نانسی پێلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستی برد ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بكات، به‌ڵام تره‌مپ ئاماده‌نه‌بوو ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا نانسی پێلۆسی، كۆپی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دڕاند.

نانسی پێلۆسی، له‌كاتی ناساندنه‌كه‌یدا هه‌ندێك وشه‌ی به‌كارنه‌هێنا كه‌ له‌ ده‌ستووری ئه‌مریكادا ده‌بێت بۆ رێزگرتن له‌ سه‌رۆك بوترێت و ته‌نها وتوویه‌تی(سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا).

نانسی پێلۆسی دیموكراتخواز، رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پرسی لێپێچینه‌وه‌ و دادگایی كردنی دۆناڵد ترامپی كۆماریخوازی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان