جیهانی
داعش بەهێزبووەتەوە و ئەمریکا دەڵێت: وریابن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێى راپۆرتێکى نووسینگەى چاودێری گشتى لە وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکا "پنتاگۆن" کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکى رێکخراوی تیرۆریستى داعش لە کۆتایییەکانى ساڵى 2019 کاریگەرى نەبووە لەسەر کەمکردنەوەى تواناکانى ئەو رێکخراوە و لەئێستادا بەنهێنى چالاکییەکانیان لە عیراق و سوریا بەردەوامن.
بەپێى ماڵپەڕى ئاڕتى رووسی هاتووە "رۆژى سێشەممە وەزارەتى پنتاگۆن لە راپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە "داعش پارێزگاریی لە بەهێزی خۆى لە سوریا کردووە سەرەڕاى کوژرانى سەرۆکى رێکخراوەکەیان"، هۆشدارى ئەوەشی داوە "ئەگەر هێزەکانى ئەمەریکا لە عیراق بکشێنەوە ئەوا ئەگەرى دەرکەوتنەوەى داعش و جیهادییەکان هەیە.
لەلایەکى دیکەیشەوە فەرماندەیی ناوەندی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رایگەیاند "رێکخراوی تیرۆریستى داعش هێشتا بەهێزە، هەروەک سەرکردایەتى رێ:خراوەکە ماوە و شانە نهێنییەکانیشیان لە زۆربەى ناوچە گوندنشینەکانى سوریا لە چالاکى بەردەوامدان". هەروەک زانیارییەکانى دەزگاى هەواڵگریی ئەمەریکا روونیکردووەتەوە "کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادی نەبووەتە هۆى کەکردرنەوەى تواناکانى داعش بەخێرایی".
ئەبوبەکر بەغدادی تەمەن 48 ساڵ لە ساڵى 2014 سەرۆکایەتى رێکخراوی تیرۆریستى داعش کرد و چەندین شار و شارۆچکە و ناوچەى لە ناوچەکانى سوریا و عیراق داگیرکرد و لە کاردانەوەى خێراشدا هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى رووبەڕووى ئەو رێکخراوە بوونەوە و کۆتایی ساڵى 2019ەش لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانى ئەمەریکادا کوژرا.