جیهانی
توركیا 76 سەربازی وڵاتی سوریای كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند لەچەند هێرشێكی سەربازی وڵاتەكەی بۆ 54 بنكەی سەربازی سوریا بەهۆیەوە 76 سەربازی وڵاتی سوریا كوژراون.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند "لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 54 بنكەی سەربازی سوریامان لە ئیدلب كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 76 سەربازی سوریامان كوشتووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "پێشتر بەهۆی هێرشەكانی سوپای سوریا لە ئیدلب 6 سەربازی وڵاتی توركیا كوژراون و 9 سەربازی تریش برینداربوون".
ئەو هەوڵەی وڵاتی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر بنكە سەربازیەكانی وڵاتی سوریا لە ئیدلب لە بەرامبەر ئەو هێرشە مووشەكانەی وڵاتی سوریا بوو كە ژمارەیەك كوژراو و برینداری سەربازی توركیای لێكەوتەوە.