ئابووری

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی نزمتری تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 69 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

س.س

Qaiwan
Qaiwan