کوردستانی

ئێران جارێکی دیکە سنوری سیدەکانی تۆپباران کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران جارێکی دیکە سنوری سیدەکانی تۆپباران کردەوە
مەودا میدیا-

ئێران جارێکی دیکە سنوری ناوچەی باڵەکایەتی و برادۆستی تۆپبارانکرد، موختاری گوندی بەربزینیش رایگەیاند، تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە.

 ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021 بۆ دووەم رۆژی بەدوای یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گوندی بەربزینیان لە سنوری ناحیەی سیدەکان تۆپبارانکرد، محەممەد مەجید، موختاری گوندی بەربزین بە رووداوی راگەیاندووە "ماوەی چەند کاتژمێرێک تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی سەرووی گوندی بەربزینیان کردووە، بەڵام تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە".

رۆژی حەوتی ئەیلولی2021 ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری بە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و داوای کرد خەڵک لە بارەگاکانیان دووربکەونەوە. دوای دوو رۆژ لە هۆشدارییەکە ئێران دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی باڵەکایەتی و برادۆست کرد.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan