کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی لەسەر رێگریکردن لە دروستکردنی مزگەوتێک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ رێگرییان کردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لەناو گوندی ئەڵمانی بەهۆی ئەوەی هیچ رێنماییەکی سەلامەتی تێدا نەبووە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ رێگرییان کردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لەناو گوندی ئەڵمانی بەهۆی ئەوەی هیچ رێنماییەکی سەلامەتی تێدا نەبووە.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لەپێناو پیرۆزی مزگەوت و سەلامەتی ھەموو ئەو كەسانەی فەرزی نوێژ جێبەجێدەكەن، بە هاوکاری لیوای یەکی تایبەت رێگرییان كرد لە دروستكردنی مزگەوتیك لەناو گوندی ئەڵمانی كە ھیچ رێنماییەكی سەلامەتی تیدا نییە و لەسەر (خەزانی ئاو ) دروستكراوە".
ئەوەشی خستووتەڕوو "هەروەها ھیچ مۆلەت و رێنماییەکی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی وەرنەگرتووە و بەپێی سایت پلانی ناو پرۆژەكە كاری نەكردووە ".
باسی لەوەشکردووە "بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەۆیی داوا لە خاوەنی پرۆژەی گوندی ئەڵمانی دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن و رەچاوی سەلامەتی ھاوڵاتییان بن، تا بتوانین ھاوكارتان بین لەو كارەخێرخوازییەدا".
ر. ر
بیروڕا



