کوردستانی
"هەوڵدەدەین پێش دەستپێکی خوێندن تەواوی مامۆستایان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، تائێستا 800 هه‌زار کەس لەهەرێم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەقۆناغی داهاتوشدا کار بۆ ئەوە دەکەن پێش ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ڤاکسین وەربگرن.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "تا ئێستا 30%ی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و پلانی حکومەت ئەوەیە پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ڤاکسین وەربگرن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ ئەوەی ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین زیاتر بکرێن، لەوانەش کردنەوەی ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کە تائێستا زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا 800 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به هاوڵاتییان دراوە، بۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکەین ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا