کوردستانی
پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 11 ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت, پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە، دهۆک 37 پلە، سلێمانی 38 پلە، هەڵەبجە 39 و کەرکوک 40 پلە.
پلەکانی گەرما روو لە دابەزینە ئەمەش نیشانەی کۆتایی وەرزی هاوین و دەستپێکی وەرزێکی نویە کە ئەویش وەرزی پایزە و21ی ئەیلول یەکەم رۆژی وەرزی پایزە و کەشوهەوا گۆڕانی خێرا و بەرچاوی بەسەردادێت.
پلەکانی گەرما روو لە دابەزینە ئەمەش نیشانەی کۆتایی وەرزی هاوین و دەستپێکی وەرزێکی نویە کە ئەویش وەرزی پایزە و21ی ئەیلول یەکەم رۆژی وەرزی پایزە و کەشوهەوا گۆڕانی خێرا و بەرچاوی بەسەردادێت.
ر. ر
بیروڕا



