کوردستانی
سێ رۆژە ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بۆ سەیەم رۆژ ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، تۆبارانکردن و هێرشەکانی ئێران زیاتر سورمان دەکات لەسەر خەبات و بەدەستخستنی مافە رەواکانی گەلی کورد و ئامادەی هەموو رووبەڕووبوونەوەیەکین.
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک ئێران ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی تۆبارانکرد، ناسر ساڵحی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شاری کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆش بەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و مادیمان بەرنەکەوتووە، وتیشی، هێرشەکانی ئێران سورترمان دەکات لەسەر خەبات و رووبەڕووبەنەوەکانمان لەگەڵ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆڵنادەین تا مافی رەوای گەلەکەمان بەدەستدەهێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی زیانی بەرکەوتووە تەنها سوتانی رەز و باخی گوندنشینانی سنورەکانە و هەندێک لە گوندنشینەکان سنورەکانیان چۆڵکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "سوپای پاسداران چەند گوردانێکی هێزی تایبەتی لەسەر سنووری شارەکانی شنۆ، پیرانشار، مەریوان و بانە بە تەواوی ئامێر و کەرەستەی شەڕ و چەکی قورس و نیوە قورس جێگیر کردووە کە پیشاندەری ئەگەری هێرش لە زەوییەوە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوەیە".
باسی لەوەشکرد "لە هێرشەکاندا ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی بەکارهێناوە و ئەو فڕۆکانە یەکەمجارە ئێران تاقیاندەکاتەوە، دوێنێ هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکێک لەو فڕۆکانەی تەقاندووەتەوە و خراوەتەخوارەوە".
تۆپبارانکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەدوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنە سەر و بۆردومانکردنی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دێت و ماوەی سێ رۆژە بەردەوامە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا