کوردستانی
بەهۆى روخانى دیوارێک دوو منداڵ گیان لەدەستدەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە کاتی یارییکردنی ژمارەیەک منداڵ لە گەڕەکی کەسنەزانی شاری هەولێر دیواری خانویەکی کۆن بەسەریاندا کەوتووە و لە ئەنجامدا دوو منداڵیان گیان لەدەستدەدەن و دووانی دیکەشیان برینداردەبن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بەهۆی روخانی دیوارێک لە گەڕەکی کەسنەزانی هەولێر بەسەر ژمارەیەک منداڵدا کە لە نزیک دیوارەکە خەریکی یاریکردن بوون دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان کوڕە و ئەوی دیکەش کچە و تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ سێ ساڵدایە.
بەپێی زانیارییەکان دوو منداڵی دیکەش لەو رووداوەدا برینداربوون، منداڵەکان سەرقاڵی یاریکردنبوون و ئەودیوارەش کە بەسەریاندا کەوتووە زۆر کۆنبووە.
ر. ر

بیروڕا