کوردستانی

داعش هێرشیکرد و کوژرا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشیکرد و کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە مەخمور رایگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خەتاب لە سنوری مەخمور و لە ئەنجامدا نەقیبێک و سێ سەربازی سوپای عیراق کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. 

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 رەشاد گەڵالی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی لە مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەتابی سەربە ناحیەی قەراج لە سنووری مەخموور و لە ئەنجامدا نەقیبێک و سێ سەربازی سوپای عیراق کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون".
 
ئامەژەی بەوەشکرد "ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنورەکەدا جموجۆڵیان زیادیکردووە و زوو زوو هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی سوپای عیراق، هێرشەکانیان لە درەنگانی شەودا ئەنجامدەدەن".

قەزای مەخمور 60 کیلۆمەتر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە دوورە، شارۆچکەکانی دیبەگە، قەراج، کەندێناوە و گوێڕ سەر بەو قەزایەن و دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک نەینەوا و سەلاحەددین.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan