ئەدەب و هونەر

فیلمی کوردی زاڵاوا لە فیستیڤاڵێکی جیهانی دوو خەڵاتی بەدەستھێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فیلمی کوردی زاڵاوا لە فیستیڤاڵێکی جیهانی دوو خەڵاتی بەدەستھێنا
مەودا میدیا-

فیلمی سینەمایی (زاڵاوا) لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد ئەرسەلان ئەمیری خەڵاتی گەورەی ھەفتەی رەخنەگران و خەڵاتی رەخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم واتە (فیپێڕشی) لە سی و شەشەمین خولی (ھەفتەی رەخنەگران)ی (ڤێنس) بەدەستھێنا.
رێوڕەسمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی ھەفتەی رەخنەگران (Critics' Week) لە حەفتا و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنس (Venice) بە ئامادەبوونی ھەندێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی (زاڵاوا) لەوانە (ئەرسەلان ئەمیری دەرھێنەر، سەمیرا بەرادەری و روحوڵڵا برادەری بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە، ئایدا پەناھەندە یەکێک لە سیناریۆنووسان، نەوید پوورفەرەج، پووریا رەحیمی سام و ھودا زەینوالعابدین ئەکتەرانی ئەم بەرھەمە کوردییە، کاتژمێر شەشی ئێوارێی شەوی ھەینی رابردوو 10ی سێپتەمبەری 2021 بە کاتی ئەورووپا لە شاری ڤێنس لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو و ئەم فیلمە کوردییە توانی بە سەرکەوتووییەوە خەڵاتی گەورەی (ھەفتەی rەخنەگران) و ‌ھەروەھا خەڵاتی (rەخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم (فیپێڕشی) "FIPRESCI" واتە فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی رەخنەگرانی فیلم بەدەستبێنێت. 
فیلمی سینەمایی (زاڵاوا) Zalava لە یەکەمین نمایشی جیھانی لە سێ چانسی جیاوازدا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لەلایەن بینەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە گرنگی پێدرا و ھەروەھا لەلایەن رەخنەگرانی سینەماییەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا، کە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی گەورەی (ھەفتەی رەخنەگران) لەگەڵ شەش فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە رکابەرییدابوو.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە