عیراقی

عەلاوی: خوێنی عیراقییه‌كان هێڵی سووری حكومه‌تی نوێی عیراقه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلاوی: خوێنی عیراقییه‌كان هێڵی سووری حكومه‌تی نوێی عیراقه‌
مەودا میدیا-

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق رایدەگەیەنێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكارییه‌كانیانی خۆپیشاندەران ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌ركی ئەوانە گوێ بۆ داواكانی خۆپیشانده‌ران بگرین.

محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی لە وتارێکیدا له‌باره‌ی دۆخی عیراق و گرژی نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی ناسراو به‌ "كڵاوشینه‌كان" رایگەیاند "ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌ عیراق روویداوه مه‌ترسیداره‌ و جێگای نیگه‌رانییه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا شه‌هید و بریندار بوون كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه‌‌".

وتی "ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، كوڕان و كچانی عیراقن و حكومه‌تی داهاتووی عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكارییه‌كانیان و پێویسته‌ رێز له‌ بۆچوون و خواسته‌كانیان بگیرێت".

عەلاوی وتیشی"ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ گوێ بۆ داواكانی خۆپیشانده‌ران بگرین و خزمه‌تیان بكه‌ین، نه‌وه‌ك رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌".

ئەوەشی خستەڕوو"خوێنی عیراقییه‌كان هێڵی سووری حكومه‌تی نوێی عیراقه‌ و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ به‌رپرسیارن و ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌ڵكی عیراق سوور بووه‌".

راسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئاماژەی بەوەکرد "هه‌رچه‌نده‌ من نامه‌وێ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان نیشانه‌ی (X) له‌سه‌ر وێنه‌كانم له‌ ببینم و هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێنه‌كانم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ رێز له‌ خواست و بۆچوونه‌كانیان بگیرێت".

ئه‌مه‌ دوای ئەوەدێت، له‌ دوێنێوه‌ گرژی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق زیاتر بوون و چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌ به‌ "كڵاو شینه‌كان" ناسراون روویداوه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان