کوردستانی

بانگهێشتی وەزیرێک دەکرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگهێشتی وەزیرێک دەکرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا-

لەسەر سزای نایاسایی ھاوڵاتیان و کێشەکانی پێوەری ئاو ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سزای نایاسایی ھاوڵاتیان و کێشەکانی پێوەری ئاو 35 ئەندامی پەرلەمان، داوای دانیشتنی پەرلەمانمان کردووە بە ئامادەبونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی مادەی 28ی دەستوور ھیچ پارەیەک نابێت لە ھاوڵاتییان وەرگیرێت، ئەگەر بنەمایەکی یاسایی نەبێت، زیادکردنی ھەر رسوماتێک دەبێت بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت لە بەرژەوەندیی خەڵکی ھەژاردا بێت.
س.س
Qaiwan
Qaiwan