کوردستانی

کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ بریندار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ بریندار دەکرێت
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی نەسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

پەیامنێری هەنگاو رایگەیاندووە، ئەو کۆڵبەرە ناوی "بورهان یوسفی"یە و خەڵکی سەلاسی باوەجانییە، بورهان یوسفی رانی ڕاستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان