کوردستانی

لەنێوان هاوڵاتییان و پۆلیسدا رووبەڕووبوونەوە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەنێوان هاوڵاتییان و پۆلیسدا رووبەڕووبوونەوە روویدا
مەودا میدیا-

ئێوارەی دوێنێ لەکاتی رێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازە دروستکراو لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە گەڕەکی تووە سپی گرژی و ئالۆزی دروست بوو، لە ئەنجامدا عەمیدێکی پۆلیسی دارستان و شەش کارمەندی دیکە برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی هاتووە "ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممە 21ی ئەیلولی 2021 دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ رێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا، مەفرەزەکانی پۆلیسی درستان بە سەرپەرشتی عەمیدی پۆلیس ئاری ره‌ئوف سابر، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەفسەرێک چوونە ناوچەی تووە سپی".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی رێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازە دروستکراو، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەرپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس روویدا، بە جۆرێک کە لەناو قەرەباڵغییەکەدا تەقە لە هێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد رووبەڕووی مەفرەزەکان بوونەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ئەنجامی ئەو ڕووبەرووبوونەوەیە عەمیدی پۆلیس ئاری ره‌ئوف سابر، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و شەش لە کارمەندەکان برینداربوون، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی رێکاری یاسایی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان