کوردستانی

لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان هێزێکی زۆر لە نزیک بنکەکان جێگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان هێزێکی زۆر لە نزیک بنکەکان جێگیرکراون
مەودا میدیا- 

سەرپەرشتیاری كۆمیتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری قەزای چۆمان رایگەیاند، لە چۆمان زێرەڤانی بەچەكی قورس دەورەی بنكەكانی دەنگدانیان داوە بە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەک یان مەترسییەک لە ئارادابێت.

لوقمان وەردی، سەرپەرشتیاری كۆمیتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری قەزای چۆمان بە مەودا میدیای راگەیاند " ھێزەكانی زێرەڤانی بەچەكی قورس بەردەم بنكەكانی دەنگدانیان تەنیوە ئەمەش نیگەرانی لای ئێمە وەكو یەكێتیی دروستكردوە و دەنگدەرانیشیان نیگەران كردووە، بەڵام بەو كارە دور لەیاسایە كە سیمای دەنگدانی تێكداوە خەڵك زیاتر رق و قینەی دژی حزبی دەستڵات سەپێندراوەكەی سنورەی زیاتر دەبێت". 

ئا ماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئەو بابەتە سكاڵا تۆمار دەكەن و لەھەوڵی دورخستنە ئەو ھێزەدان کە لەوێ جێگیرکراون، وتیشی، ئامانجی دانانی ئەو هێزانە ترساندنی خەڵکی ناوچەکەیە و وەک فشار بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی هاوڵاتییان دەنگ بە لایەنی باڵادەستبدەن لەو ناوچییە".

باسی لەوەشکرد "ئەو کارە پێچەوانەی یاساوڕێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە و پێویستە ئەو هێزانە دور بخرێتەوە".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.

 زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.

هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan