عیراقی
سبەینێ کۆمسیۆن لەم کاتەدا ئەنجامەکان رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی جیاکردنەوەی دەنگدان دەستیپێکرد، بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سبەینێ ئەنجامەکان رابگەیەنێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "سبەینێ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق رادەگەیەنین".
ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەراندا کرایەوە و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی هات، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
س،ر