عیراقی
حكومه‌تى نوێ عیراق شه‌ش مانگى پێده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراقی له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و گفتوگۆى لایه‌نه‌كان له‌و باره‌وه زۆر قورس ده‌بێت.
موختار موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق رایگه‌یاند "لەوانەیە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی عیراق ئەستەم بێت و لایه‌نه‌كان نه‌توانن به ئاسانى بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن".
وتیشى "راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان بووە هۆی ئەوەی کە وێنایەکی روونتر لە شێوەی چنینی گرووپە سیاسیەکان چ لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و چ لە نێوان گرووپە سوننە، کورد و تورکمانەکان بێتە دی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دانوستانەکان لە دوو رۆژ پێشەوە دەستی پێکردووە و کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بۆ پێکهێنانی نەخشەڕێگای پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو بەڕێوە چووە".
هه‌روه‌ها "پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عیراق هەوڵێکی ئاسان نابێت و لەوانەیە ماوەیەکی پێنج بۆ شەش مانگەی پێویست بێت".
ع
بیروڕا


