ئابووری

بەهای تومەنی ئێرانی هێندە دابەزیوە جێی باوەڕ نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای تومەنی ئێرانی هێندە دابەزیوە جێی باوەڕ نییە


مەودا میدیا-
بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەهای هەر  100 دۆلارێكی ئەمەریكی گەیشتە 11 ملیۆن و 370 هەزار تومەن.

والی عەلی، خاوەنی یەكێك لە نوسینگەكانی دراو بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ نرخی تومەنی ئێرانی بەشێوەیەك دابەزیوە كە بۆ ئەوانیش جێگەی باوەڕ نییە". 

وتیشی"بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 370 هەزار تومەن، كە ئەوەش دابەزینێكی بەرچاو و مێژووییە بۆ بەهای تومەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"جگە لەو گەمارۆ ئابوری و هەڕەشە سەربازییانەی كە ئێستا لەسەر ئێران هەیە، بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی داڕمانی ئابوری ئێران و دابەزینی بەرچاوی نرخی تومەن". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی