گێتی
"پیتاندنى یۆرانیۆم له ئێران وهستاوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وهزیرى دهرهوهى ئێران ئاشكرایكرد، دامهزراوه ئهتۆمییهكانى ئێران وێرانبوون و پیتاندنی یۆرانیۆمیش وهستاوه.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاژانسی ئاسۆشێتید پرێسى راگهیاندووه "بەهۆی هێرشەكەی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان، ئێستە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران وەستاوە و تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمین، بۆیە ئێستە لە هیچ شوێنێك ئەو كارە ناكرێت".
وتیشى "پەیامی ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی روونە، ئێران مافی پیتاندن و بەكارهێنانی ئاشتییانەی تەكنۆلۆجیای ئەتۆمی هەیە، لەوانەش پیتاندنی یۆرانیۆم و نكووڵی لەوە ناكرێت، مافی ئەوەمان هەیە و لەو كارەش بەردەوام دەبین و هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ددان بەوەدا بنێت".
ئهوهشى خستهڕوو " دهبێت ئەمەریكا و لەوە تێبگات كە ئەوە مافێكی جێگیری ئێرانە و بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری نابین".
ع
بیروڕا


