کوردستانی
له‌ماوه‌ى هه‌ڵبژاردن 5 ملیار دینار سپۆنسه‌ر كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیایه‌كى عیراقى ئاشكرایده‌كات، له ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى عیراق، ته‌نها له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، كاندید و لایه‌نه‌كان سه‌رو 5 ملیار دینار سپۆنسه‌ریان كردووه.
له راپۆرتێكى تۆڕی دیجیتاڵیی عبراق "DIN" هاتووه "له كۆی ئەو پارەی لە رێكلام و بانگەشەی هەڵبژاردن لە فەیسبووك خەرج كراوە گەیشتووەتە سەرووی پێنج ملیار دینار".
باس له‌وه‌شكراوه " ئەو پاره‌یه 500% لە خەرجیی هەڵبژاردنی 2021 زیاترە، ئەو ژمارەش دەری دەخات كە فەیسبووك بووەتە گۆڕەپانێكی سەرەكی بۆ كێبەركێی سیاسی، دوای ئەوەی هەڵمەتەكانی بانگەشە بووەتە ئامرازی سەرەكی بۆ راكێشانی دەنگدەران".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بەغدا لە پێشەوەی پارێزگاكانی عیراقە و زیاتر لە 1.5 ملیار دیناری خەرج كردووە، دوای ئەوەی نەینەوا بە نیو ملیار دینار و سلێمانی و هەولێریش بە بڕی 340 ملیۆن دینار و زیقار بە 320 ملیۆن دینار و هەڵەبجە كەمترین خەرجی هەبووە بە 16 ملیۆن دینار، خەرجكردنی پارە لە رێكلامەكان تەنانەت لە دوای متبوونی بانگەشەش بەردەوام بووە و لە رۆژی پێش دەنگدانی گشتیی بای زیاتر لە 160 ملیۆن دینار لە پەخشكردنەوەی رێكلامی كۆن خەرج كراوە، ئەوە لەوكاتەی ژمارەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە عیراق گەیشتووەتە 21.5 ملیۆن بەكارهێنەر".
ع
بیروڕا


