گێتی
ئێران... دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چه‌كداریی ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئەمه‌ریکا هه‌موو جۆره چه‌كێكى دژى ئێران به‌كارهێناوه، كه‌واته چۆن ده‌كرێت باسى دانوستان بكه‌ین.
سه‌عید خه‌تیب زاده، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "لە مانگەکانی رابردوو هیچ جۆرە ئامادەییەکی بۆ دانوستانی راستەقینە و لەسەر بنەمای دەرەنجام نەبووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خەڵکی ئێمە ئەبێ بزانن کە حکومەتی ئێران لەم دواییەدا هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ رێگریی لە شەڕ، بەڵام ئەوەی کە رووی دا بەهۆی وەهم و تێنەگەییشتنی لایەنی بەرانبەر بوو کە بە نمایشی دیپلۆماس و شانۆی دانوستان ویستیان ئامانجەکانیان ببەنە پێشەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێران بەردەوام ئامادەیی خۆیی بۆ دانوستان لە چوارچێوەی قسەکانی ئایەتوڵڵا عه‌لى خامنەیی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران راگەیاندووە بەرژەوه‌ندبیە باڵاکانی خەڵکی ئێران تەوەری سەرەکی هەوڵەکانی ئێمەیە".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێران هه‌موو چه‌كێكى له دژى ئێران به‌كارهێنا، كه‌واته ئەگەر رۆژێک دانوستانێک لەگەڵ ئەمه‌ریکا لە چوارچێوەی ئەم دۆخە بێتە ئاراوە، بەدڵنیاییەوە دانوستانی چەکدارانە دەبێت".
ع
بیروڕا


