کوردستانی
هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاریی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، له‌دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق، له ئێستادا هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حزبى به مه‌ودا میدیاى وت "له دواى هه‌ڵبژاردن، له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچ گفتوگۆیه‌ك نییه له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
وتیشى "گرفتێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێك له‌و پۆستانه بن كه مافى ئه‌و نین و چیتر ناكرێت له‌ده‌ستى بن، ئه‌مه وایكردووه پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ دوابكه‌وێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێكهنه‌هێنانى كابینه‌ى نوێ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كانى حكومه‌ت و خزمه‌تگوزاریی و پرۆژه‌كان هه‌یه، بۆیه هه‌رچه‌ند هه‌وڵى دواخستنى بدرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵێك و یه‌ك مانگ، به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا حكومه‌ت پێنه‌هێنراوه.
ع
بیروڕا


