کوردستانی
چاندنى گه‌نم و جۆ ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى شه‌پۆلێكى باران بارین له رۆژى شه‌ممه، هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى گرته‌وه، جوتیاران ده‌ستیان به چاندنى گه‌نم و جۆ كرد.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "جوتیاران مانگێكه چاوه‌ڕێى باران بارین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به چاندن بكه‌ن، به‌ڵام باران بارین دواكه‌وت".
وتیشى "هه‌رچه‌نده له دوو هه‌فته‌ى رابردوو له زۆربه‌ى ناوچه‌كان جوتیاران به وشكى تۆویان چاند، به‌ڵام له دواى باران بارینى دوێنێ، له هه‌موو ناوچه‌كان جوتیاران ده‌ستیان به چاندنى تۆوى گه‌نم و جۆ كردووه".
ئه‌و جوتیاره نمونه‌ییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رێمى كوردستان پێویستى به 500 بۆ 600 ملم باران بارین هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گرفتى وشكه‌ساڵى دروست نه‌بێت و گه‌نم و جۆى جوتیاران له‌ناو نه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێى ره‌حمى خودا ده‌كه‌ین".
ع
بیروڕا


