کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی: نرخی غاز به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌و بڕه‌ی هه‌یه به‌شی پێداویستی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غاز روونکردەوە دەدات و رایدەگەیەنێت به‌هۆی چاودێری وردی كارگه‌كانی غازی ماڵان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، رێگه نه‌درا نرخی غازی ماڵان به‌رزببێته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی نرخ و بڕه‌كه‌یه‌وه بۆ وه‌رزی زستان نابێت.
قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غاز روونکردەوە دەدات و رایدەگەیەنێت به‌هۆی چاودێری وردی كارگه‌كانی غازی ماڵان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، رێگه نه‌درا نرخی غازی ماڵان به‌رزببێته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی نرخ و بڕه‌كه‌یه‌وه بۆ وه‌رزی زستان نابێت.
به‌روار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كاری چاكسازییه‌وه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بڕی به‌رهه‌مهێنانی غازی شل (LPG) كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌هێنرێته سلێمانی به‌شی پێداویستییه‌كان ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غاز بۆ هاوڵاتیان و هیچ نانه‌واخانه و چێشتخانه‌یه‌ك دروست نه‌بووه".
ئاماژەی بەوەشکرد "له سلێمانی (23) كارگه‌ی غاز هه‌یه و به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان پابه‌ند كراون ئه‌و بڕه غازه‌ی هه‌یانه به یه‌كسانی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌شی بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش نرخی بوتڵێك غاز به (8)هه‌زار و (500) دینار زیاتر بفرۆشێت رێكاری یاسایی توندی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌بۆیه رێگه نه‌دراوه كێشه‌ی بڕ و نرخی غازی ماڵان له سلێمانی دروست ببێت".
له‌باره‌ی وه‌رزی زستان و زۆربوونی خواست له‌سه‌ر غازی ماڵان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد "له‌ئێستادا خواستی رۆژانه نزیكه‌ی (10) هه‌زار بوتڵی غازه، پێشبینی ده‌كرێت له وه‌رزی سه‌رمادا ئه‌و خواسته زیاتر بێت، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی چاكسازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر كۆتایی دێت و بڕی به‌رهه‌م به‌ته‌واوی زیاد ده‌كات و پاڵاوگه‌ی بازیانیش به‌رهه‌مهێنانی زیاد ده‌كات، هه‌ربۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕ و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی له زستاندا نابێت".
س،ر
س،ر