کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی داڵانی لە نێوان شارەکانی نۆدشە و مەریوان شەش کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئـێوارەی رۆژی شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە بەرزاییەکانی داڵانی لە نێوان شارەکانی نۆدشە و مەریوان وەرگەڕا و لەئاکامدا سێ کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا و سێ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری هەنگاو لە پاوە ئاماژەی بەوەکرد ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە ناویان "حامی عەبدوڵڵاهی، جەبار ئەسەدی و بەختیار ئەیوازە"ە و خەڵکی گوندەکانی قەڵاشێخان و توە سوورانن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو ڕووداوەدا سێ کۆڵبەری دیکە برینداربوون کە یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە و ئەو سێ کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
س،ر