کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە
مەودا میدیا-

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە ئەگەری مانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەتاهەتایە، ئەگەر ڤاکسینی پێویست نەگاتە هەموو سوچێکی جیهان.

لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد "لە چوارچێوەی ئەو رێنمایانەی بڵاویدەكاتەوە سەبارەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی تەئكیددەكاتەوە لە پێویستی گەیاندنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە هەموو شوێنێك و مرۆڤێك لە جیهان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دراوە لە مەترسی نەگەیشتنی ڤاكسین بەهەندێك وڵاتانی هەژار و ئاماژە بەوەكراوە ئەگەر ڤاكسین نەگاتە هەموو شوێنێك ئەوا پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هیچ شوێنێك ناڕوات و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە".

هاوکات رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەگەر هەندێك لە خەڵكی ڤاكسینی كۆرۆنا وەرنەگرن ئەوا ڤایرۆسەكە توندتر دەبێت لە شێوەی گۆڕدراوی نوێ و دووبارە پەتاكە بڵاودەبێتەوە و جیهانیش لە هەمان بازنەی پەتاكەدا دەسوڕێتەوە كە ماوەی دوو ساڵە ئەو پەتایە جیهانی خستۆتە دۆخێكی سەختەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب