کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "رێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بە ژمارە (14) دەرچوە، ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە".
هەر بە پێی راگەیەندراوەکە، ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجیدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانى وانەبێژو بۆ ئەو مەبەستەش، 17ی تشرینی یەکەمی2021 لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبوەوە.
ر. ر