ئەدەب و هونەر

داوای راگرتنی مەدرەسەکەی هەڵکەوت زاهیر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای راگرتنی مەدرەسەکەی هەڵکەوت زاهیر دەکرێت
مەودا میدیا-

بە نوسراوی فەرمی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان داوای راگرتنی ڤیدیۆ کلیپی (مەدرەسە)ی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر دەکات.

بە پێی نوسراوێکی فەرمی کە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، تێیدا داوای راگرتنی ڤیدۆ کلیپێکی هەڵکەوت زاهیر کراوە بەناوی (مەدرەسە).

لە نوسراوەکەدا هاتووە "ماوەی چەند رۆژێکە کلیپێک بڵاوبووەتەوە کە لۆکەیشنەکەی پۆلێکی قوتابخانەیە و وشەکانی باس لە پەیوەندی نێوان مامۆستا و (قوتابی/خوێندکار) دەکات بە شێوەیەکی ناپەروەردەیی کە ئەمە کاریگەری خراپی هەیە لە  رووی پەروەردەییەوە و کارەکە لە رووی هونەریشەوە لاوازە، بۆیە داواکارین لە هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پەروەردە کە رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەو کلیپە".

لەدوای بڵابوونەوەی ڤیدۆ کلیپێکی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەناوی (مەدرەسە) کە لۆکەیشنی خوێندنگەیەک و ناو پۆل پیشاندەدات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ئەوەش وایکرد ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بێتە سەرخەت و لە کۆمێنتی پۆستی لاپەڕەیەکی کۆمەڵایەتی کە داوای دانانی سنوریان بۆ ئەو گۆرانیانە کردبوو نووسیبوی "سڵاو، گەیشت و لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری قسە دەکەین".


ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە