عارف قوربانی
كورد و سوننه رۆڵیان له هاوكێشه‌كاندا چییه؟
ره‌نگه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنیان دامه‌زراوه‌ییه و وڵاتانێكی چه‌سپاو و له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دیاریكراو و به پلان و دنیابینییه‌كی ستراتیژی به‌ڕێوه ده‌برێن، ئه‌وه راست نه‌بێت كه رووداوێك ئاراسته‌ی مێژوو بگۆڕێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رووداوه‌كه چه‌ند كاریگه‌ریش بێت، بۆ وڵاته به‌هێز و زیندووهكان لێكه‌وته‌كانی كاتی ده‌بن و به‌زوویی وڵاته‌كه رێچكه راسته‌كه‌ی خۆی ده‌گرێته‌وه كه وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی بۆ خۆشبه‌ختی نه‌وه‌كانی داهاتوویان داڕێژراوه، به‌ڵام بۆ وڵاته دواكه‌تووه‌كان ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵی گه‌وره‌شیان هه‌بێت، رووداوێكی بچووك ئاراسته‌ی مێژووییان ده‌گۆڕێت و هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان له‌گۆڕ ده‌نێت.
عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ستراتیژێكی دیاریكراو نییه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فشۆڵ دامه‌زراوه و به شێوازێكی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ڕێوه ده‌برێت، ئه‌و قسه‌یه پڕ به باڵایه‌تی كه نه‌ك رووداوی گه‌وره ته‌نانه‌ت رووداوی بچو‌وكیش ئاراسته‌ی مێژووی ده‌گۆڕێت. له مێژووی 100 ساڵی رابردووی ته‌مه‌نیدا ده‌یان رووداو هه‌ن كه ئه‌گه‌ر روویان نهدایە، یاخود به جۆرێكی دیكه بوونایە، مێژووی عیراق به‌و جۆره نه‌ده‌بوو كه ئێستا له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا تۆمار كراون. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له رووداوه‌كانی رابردوو ته‌نانه‌ت بۆ ئێستا و داهاتووش هه‌ر راسته.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سیستمی مه‌له‌كی نهگۆڕایە بۆ كۆماری، یان ئه‌گه‌ر به‌عس و سه‌دام نههاتنایەته سه‌ر حوكم و له بری ئه‌وان رژێمێكی دیموكراسی دابمهزرایە، به دروستی ره‌نگه نه‌توانرێت گریمانه‌ی ئه‌وه بكرێت عیراقی ئێستا چۆن ده‌بوو، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م عیراقه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو. زۆر نموونه‌ی دیكه هه‌ن مرۆڤ ده‌توانێت وه‌ك خاڵێك دیاری بكه‌یت كه به‌هۆی فڵانه رووداوه‌وه عیراق به ئاقارێكدا رۆیشتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوه نه‌بووایە عیراق له شوێنێكی دیکە ده‌بوو. هه‌رچه‌نده تازه زه‌مه‌ن ناگه‌ڕێته‌وه تا رێگه له روودانیان بگیرێت، به‌ڵام ده‌كرێت په‌ندیان لێوه‌رگرین تا دووباره‌یان نه‌كه‌ینه‌وه.
له عیراقی تازه‌شدا له 2003 بۆ ئێستا، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان ئاماژه‌ی پێبكرێت كه عیراقی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه برد، به‌تایبه‌تی بۆ كورد و سوننه بووه مایه‌ی نه‌هامه‌تی، پێكهێنانی حكومه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 بوو. ئه‌وكاته‌ی لیستی عیراقییه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی 91 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی 89 كورسی برده‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد و سوننه خۆیان له ململانێكان به‌دوور گرت و لێگه‌ڕان بۆ شیعه‌كان، له‌ناو ماڵی شیعه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له عه‌لاوی بگرن كه حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وه بوو دادگایی فیدراڵی له به‌رژه‌وه‌ندیی مالیكی بڕیاریدا كه له دوای هه‌ڵبژاردنیش ده‌توانرێت هاوپه‌یمانێتیی گه‌وره دروست بكرێت. مالیكی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست و كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكایان قۆسته‌وه بۆ ئامانجێكی دیاریكراو كه زاڵكردنی هه‌ژموونی شیعه بوو به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی پرۆسه‌ی ته‌شه‌یوع بوو به ناوچه‌كانی سوننه و كورد. داعش هێنرا و كرایه پاساوی ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی به‌سه‌ر كورد و سوننه‌دا سه‌پێندران. هه‌موو ناوچه‌كانی سوننه وێرانكران، خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركران. به‌رانبه‌ر به كوردستانیش بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكیان راگرت و گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی‌یان خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و دواجار نیوه‌ی خاكه‌كه‌شیان داگیركرده‌وه، ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌شه‌یوع به ئاستێكی مه‌ترسیدار تیایاندا به‌ڕێوه ده‌برێت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كورد و سوننه بێهه‌ڵوێست نهبووایان له‌و رووداوه و پشتیوانی چه‌سپاندنی دیموكراسییان بكردایە، ئایا عه‌لاوی حكومه‌تی دروست بكردایە نه‌ك مالیكی، ئه‌و رووداوانه روویان دەدا كه عیراقیان گه‌یانده ئاستی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر سوننه‌كان هه‌موویان بچوونایه‌ته پاڵ عه‌لاوی، داعش ناوچه‌كانیانی داگیر ده‌كرد؟ كه هێنانی داعش كرایه پاساوی بهسوتماككردنی هه‌موو ناوچه‌كانیان؟ ئه‌گه‌ر كورد بێهه‌ڵوێست نه‌بووایە و له‌گه‌ڵ عه‌لاوی هاوپه‌یمانێتییان دروست بكردایە، بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گیرا؟ ئایا پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕۆیشت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كورد داگیركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوو؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانهشمان بۆ رووداوه‌كانی رابردوو به دروستی ده‌ست نه‌كه‌ون، به دڵنیاییه‌وه بۆ داهاتوو له ئێستاوه وه‌ڵامه‌كان له به‌رده‌ستمانن. ئایا كورد و سوننه ئه‌مجاره چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌مجاره‌ش لێده‌گه‌ڕێن تا شیعه‌كان هه‌موویان له‌ژێر چه‌ترێكدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و كه‌سێك ده‌كه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران كه دوور نییه له مالیكی خراپتر بێت، یان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعی و ده‌بنه ته‌ره‌ف له كێشه‌كانیان و ده‌بنه سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كوتله‌ی گه‌وره و رۆڵیان ده‌بێت له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو؟
ده‌بێت هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و سوننه به‌وردی ئه‌و دۆخه هه‌ڵسه‌نگێنن ئایا ببنه ته‌ره‌ف له كێشه‌ی شیعه‌كان چی‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت و بێلایه‌ن بمێننه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بن شیعه‌كان خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و به یه‌كگرتووی بێنه‌وه ناو هاوكێشه‌كه، كورد و سوننه چی ده‌چننه‌وه؟
كورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێ په‌ند له رابردوو وه‌ربگرێت دوو ئه‌زموونی تاڵی هه‌یه له پێكهێنانی حكومه‌تی مالیكی و عه‌بادی. یه‌كه‌میان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد ئاماده نه‌بوو له ململانێی مالیكی و عه‌لاوی پشتگیریی عه‌لاوی بكات به پاساوی ئه‌وه‌ی كورد نه‌بێته به‌شێك له كێشه‌ی شیعه‌كان، ئه‌نجامه‌كه‌ی واكه‌وته‌وه مالیكی هاته‌وه ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقی به‌و ئاقاره‌دا برد كه بینیمان چی به‌سه‌ر ناوچه سنوییهكان و كوردستاندا هات له‌سه‌ر ده‌ستی حوكمی شیعه. دووه‌میشیان هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد ئاماده‌نه‌بوو بچێته هیچ گفتوگۆیه‌كی تاكلایه‌نه‌ی هێز و كوتله سیاسییه‌كانی شیعه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موویان رێككه‌وتن، ئه‌وكات ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كوردیان نه‌كرد ئایا به‌شداریی كابینه‌كه‌ی ده‌كات یاخود نا، له گردی زه‌رگه‌ته به‌سه‌رپه‌شتی كاك نه‌وشیروان لایه‌نه كوردییه‌كان هێشتا له كۆبوونه‌وه بوون، عه‌بادی كابینه‌كه‌ی برده په‌رله‌مان و به میزاجی خۆی چه‌ند پۆستێكی بۆ كورد به به‌تاڵی هێشته‌وه، بێئه‌وه‌ی هیچ ئیعتیبارێك بۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان دابنێن حكومه‌تی خۆیان پێكهێنا.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به جۆرێكه جارێكی دیکە خه‌ریكه هه‌مان ئه‌و مێژووه‌ی رابردوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، ره‌وتی سه‌در یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالیكی نیوه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ره‌وتی سه‌دری به‌ده‌ستهێناوه. ململانێ له‌نێو شیعه‌كان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان ده‌توانن كوتله‌ی گه‌وره دروستبكه‌ن، هه‌ردوو لایان به‌جیاجیا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی دیكه‌ن و هه‌وڵێكیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه شیعییه‌كان له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆبكاته‌وه. كورد و سوننه‌ش به زیاتر له 130 كورسیی په‌رله‌مانه‌وه دۆش داماون و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن شیعه‌كان له‌ناو خۆیاندا رێكبكه‌ون. بێئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره رووبه‌ڕووی خۆیان بكه‌نه‌وه كه ئایا رۆڵیان چییه له ناو هاوكێشه‌كاندا؟ ئێستا به‌هۆی ناكۆكیی نێوان شیعه‌كانه‌وه ده‌توانن هاوكێشه‌كان به‌هه‌ر جۆرێك بگۆڕن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و سوننه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیعه‌كان له‌ناو خۆیاندا رێككه‌وتن نه كورد و نه سوننه هیچ رۆڵێكیان نامێنێ و ده‌بێت وه‌ك پاشكۆ و ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌تدان به حكومه‌تێكی رووكه‌ش كه بوترێت به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كانه، به‌ڵام له واقیعدا حوكمی شیعه‌یه.
لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره رووبه‌ڕووی هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و سوننه بكرێته‌وه، بۆچی پێكه‌وه ناچن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هێزه براوه‌كانی شیعه هاوپه‌یمانێتییه‌كی فراوانی كوردی، شیعی، سوننی دروستبكه‌ن و حكومه‌تێكی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی هه‌ر سێ پێكهاته‌كه بێننه ئاراوه؟ بۆ چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو هێزه شیعه‌كان له‌ژێر چه‌ترێكدا یه‌ك بگرن و كاریان به كورد و سوننه نه‌مێنێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ناكه‌ن، ئه‌ی كه‌واتە چ رۆڵێكیان هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌خشه‌ی داهاتووی عیراق؟
خ.غ