ئەدەب و هونەر
دەنگۆی مردنی عیرفانی وەستا محەمەد رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دەنگۆی مردنی هونەرمەندی بواری کۆمیدیا عیرفانی وەستا محەمەد (حەمە دەمبڵ) بڵابووەوە، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان دەنگۆکانی رەتکردەوە و دەڵێت "تەندروستی زۆر باشە".
سەبارەت بە دەنگۆی مردنی عیرفانی وەستا محەمەد (حەمە دەمبڵ) جەزای ساز، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "دوای ئەوەی دەنگۆکەم بیستووە پەیوەندیم بە عیرفانەوە کردووە و بە تەنزەوە پێی وتووم کوڕی باش ئەگەر بمردمایە یەکەم کەس بەتۆم دەوت".
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەو هونەرمەندەش ئاماژەی بەوەکرد "تەندروستی باش و جێگیرە نەشتەرگەری فەقەراتی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئێستادا لە ماڵەوەیەوە".
ئەمە یەکەمجار نییە دەنگۆی مردنی هونەرمەند و کەسایەتییە دیارەکان لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاودەکرێتە و چەندین جاری دیکەش هەمان دەنگۆ لەسەر زۆر هەونەرمەند و کەسایەتی دیکە بڵاوکراوەتەوە.
ر. ب