کوردستانی
هەولێر؛ بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەفسەرێکی ئاسایش بریندار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رایگەیاند، بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكانییان بە سێ كیلۆ حەشیشەوە دەستگیرکردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەفسەرێکی بە پلەی رائید بریندار کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رایگەیاند، بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكانییان بە سێ كیلۆ حەشیشەوە دەستگیرکردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەفسەرێکی بە پلەی رائید بریندار کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لەدوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد، شەوی 6-7ی 11-2021 لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و بە هاوكایری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، توانرا لەناو شاری هەولێر دەست بەسەر سێ كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا بگیرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو مادەیە لەلایەن باندێكی بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەر مامەڵەی پێوە دەكرا و یەکێک لە ئەندامانی باندەکە بە ناوی (ئـ - ئـ - م) دەستگیركرا، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا تۆمەتباران رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە پلەی (رائید) بریندارکرا".
ئەوەشی خستووتەڕوو "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دیکەش بەردەوامە.
ر. ب
بیروڕا



