کوردستانی

سەڵاحەدین بەهائەدین: پێویستە یەكێتیی ئەوروپا كێشەی كۆچبەران چارەسەر بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەڵاحەدین بەهائەدین: پێویستە یەكێتیی ئەوروپا كێشەی كۆچبەران چارەسەر بكات
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، پێویستە نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا كاری جدی بكەن بۆ چارەسەری كێشەی كۆچبەران بە گشتی و كۆچبەرانی كورد بە تایبەتی.

بە پێی راگەیەندراوێکی یەکگرتوو سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ماری پارێت، بەرپرسی نوسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان کۆبووەتەوە، لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا، جەخت لە چارەسەری كێشەی كۆچبەران كرایەوە.

ئەمینداری یەكگرتوو ئاماژەی بەوەکردووە"پێویستە وڵاتان و نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا كاری جدی بكەن بۆ چارەسەری كێشەی كۆچبەران بە گشتی و كۆچبەرانی كورد بەتایبەتی".

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەوەشی خستووتەڕوو "گرنگە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و نوێنەرایەتییەكانیان لە عیراق و هەرێم رۆڵی زیاتر ببینن لە چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و لە هەمان كاتدا لە هەوڵی پشتگیركردنی زیاتری بەدەستهێنانی مافی نەتەوەكان بن لە عێیراقدا بە تایبەت نەتەوەیی كورد كە بە هەزاران قوربانی گیانی بۆ ئەو مەبەستە داوە".

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan