کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کراوەتە مستەفا کازمی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە.
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە.
سەبارەت بە رووداوی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە ھەموو ھێزمانەوە کار دەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عیراق و ھەرێم".
جەختیشیکردەوە "ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەرێم و عیراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش کار بکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات".
لە کۆتایشدا رایگەیاند "دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێلی سوورە".
ر. ب
لە کۆتایشدا رایگەیاند "دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێلی سوورە".
ر. ب
بیروڕا



