کوردستانی

عه‌لی باپیر: هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی پێشهاتێکی مەترسیدارە و ئیدانەی دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لی باپیر: هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی پێشهاتێکی مەترسیدارە و ئیدانەی دەکەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، رووداوی هێرش كردنه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران موسته‌فا كازمیی شتێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ و دۆخی ئه‌منیی عیراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه‌ ده‌بات‌.

لە راگەیەندراوێکدا لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "رووداوی هێرش كردنه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران موسته‌فا كازمیی شتێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ و دۆخی ئه‌منیی عیراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه‌ ده‌بات‌ و بۆنی ته‌سفیه‌ حیسابی ده‌وڵه‌تانی لێدێ‌ و ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌توندیی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین‌".

ئەوەشی خستەڕوو "هیوادارین هه‌رچی زووتر گرفت‌ و كێشه‌كان به‌ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن‌ و رێ له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌ بگیرێ، كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ خه‌ڵكی عیراقه‌ به‌گشتیی‌ و به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌".

ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێناوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan