کوردستانی
رێگەی کەلار- کفری تەواوبووە، بەڵام حکومەت پارەی بەڵێندەرەکانی خەرجناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە رێگەی نێوان کەلار- کفری تەواوبووە، باڵام تا ئێستا رێگەکە نەکراوەتەوە بەڕووی شۆفێراندا، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیانیش دەڵێت "هۆکاری نە کرانەوەی رێگەکە ئەوەیە پارەی بەڵێندەران لەلایەن حکومەتەوە خەرجناکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتی تشرینی دووەمی2021 عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان سەبارەت بە هۆکاری نەکرانەوەی رێگەی نێوان کەلار- کفری بە رووی شۆفێراندا سەرای تەواوبوونیشی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێندەرەکە زیاتر لە %99 رێگەی نێوان کەلار و کفری تەواوکردووە، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە بە خەرجکردنی پارەکە، بەڵام پارەکە نادرێتە بەڵێندەرەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەری هەیە بەڵیندەرەکە بەشێک لە کارەکانی تەواونەکات، بۆ ئەوەی شۆفێران سوود لە رێگەکە وەرنەگرن، چونکە حکومەت پارەی بەڵێندەرەکەی خەرجنەکردووە، کە بڕەکەی پێنج ملیار دینارە".
لە مانگی رابردووەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی پێنج ملیار دینار بۆ رێگەی کەلار- کفری، بەڵام پارەکە نادرێت بە بەڵێندەران.
ر. ب
بیروڕا



