کوردستانی
بڕیارێك بۆ ئەوانەی ریكلام دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی قەزای دوکان بڕیاریدا تەواوی ئەو تابلۆ و ریكلامانەی سەر شەقامە گشتیەكان لاببات كە بەهۆیەوە گرفتی بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستكردووە و بڕیارێكیش دەركرد بۆ ئەوانەی ریكلامی بازرگانی دەكەن .
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان رایگەیاند "هەڵمەتێكمان دەستپێكردووە بۆ لابردنی ریكلام و تابلۆ بازرگانییەكانی سەر شەقامە گشتییەكان كە بەهۆیانەوە گرفتیان بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستكردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ لەمەودوا دەبێت هەر کەس و شوێنێکی بازرگانی ئەگەر بیەوێت ریکلام جێگیر بکات دەبێت بەپێی یاساو ڕێنماییەکان کارەکانی ئەنجام بدات".
باسی لەوەشكردووە "سەرجەم بەڕێوەبەری ناحییەکانمان ڕاسپارد تا لەماوەی یەک هەفتەدا خاوەنی تابلۆی ریکلامەکانی ناوەندی شەقامە گشتییەکانی سنورەکانیان ئاگادار بکەنەوەو تابلۆی ریکلامەکانیان لابەرن".