راپۆرت
پرۆژەیاسای ریکلام لەنێوان سوود و قازانجی هاوڵاتیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
هەڵواسینی ناو و ناونیشان دوکان و ریکلامی سەر رێگاکان بە یاسا دەکرێت و سەرۆکی لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان پەرلەمانی کوردستان روونی دەکاتەوە ئەو پرۆژەیاسایەی کە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە دەبێت ریکلام بە زمانی کوردی بێت و دەشکرێت بە زمانەکانی تر بنووسرێت و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت یاساکە تەنها واژۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ماو.
جەلال محەمەد، سەرۆکی لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەو پرۆژەیاسای ریکلام کە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە بە مەودا میدیای راگەیاند "مەرجە ریکلام و ناونیشانی بە زمانی کوردی بێت دەشکرێت بە زمانەکانی تر بنووسرێت لەگەڵ زمانی کوردیدا".
یاساکە رادەی تیشکی رووناکی ئەلکترۆنی سەرشەقامەکانی دیاری کردووە، یاساکە کردویەتێ بە مەرج دەبێت ریکلامی وشیاری نیشتیمان و رۆشنبیری و تەندروستی و هاتوچۆ بە بێ بەرانبەر بێت.
پێشەوا هەورامی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی کۆتایی بۆ کردووە و دەنگی پێداوە و لای سەرۆکایەتی پەرلامانە، تەنها ئەوەی ماوە رەوانەی سەرۆکی هەرێم بکرێت بۆ ئەوەی واژۆی بکات".
وتیشی "هەر ریکلامیک یان ناونشانێک هەڵبواسرێت دەبێت بڕێک پارە بە حکومەت بدرێت پاشان رێگەی هەڵواسینی پێدەدرێت".
کرێی هەڵواسینی ریکلام چەندە؟
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕی پارە و قەبارەی و هەڵواسینی ریکلام بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پڕۆژەیاسای ریکلامدا بڕی پارە و قەبارەی ریکلام لە پرۆژە یاساکەدا دیاری نەکراوە و دەبێت وەزارەتی رۆشنبیری بە رێنمایی دیاری بکات".
سزای لێکردنەوەی ریکلام چییە؟
هەرکەسێک ریکلام لێبکاتەوە یان بیدڕێنێت یان بیشێوێنێت سزاکەی لە نێوان 250 هەزار دینار بۆ 1000000 دینارە، پاشان پابەند دەکرێت بە دانان و چاککردنەوەی ریکلامەکە وەک خۆی.