ئابووری

هەر ماڵێك 10 هەزار دینار زیادەی لێوەرگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر ماڵێك 10 هەزار دینار زیادەی لێوەرگیراوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش پێنج مانگ بەڵێنیدا نەوت بداتە هاوڵاتیان بەڵام تا ئێستا ئەو بەڵێنەی نەبردوەتەسەر.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەیەكەم كۆبوونەوەی خۆیدا بەڵێنی ئەوەی بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا نەوتی سپی بەسەریاندا دابەش بكات".

ئەوەشی خستەڕوو "ماوەی پێنج مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بەڵێنەیداوە بەڵام تائێستا ئەو بڕیارەی خۆی جێبەجێ نەكردووە لەكاتدا بریاربوو پێش وەرزی زستان نەوت بدات بەڵام زستان بەرەو كۆتایی دەڕوات و حكومەت نەیتوانی نەوت دابین بكات".

كەریم عەلی هەروەها وتی "سەرەڕای پێنەدانی نەوت حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو نەوتەی كە بەغدا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی ناردووە لەهەر بەرمیلێكدا 10 هەزار دینار زیاتری لەهاوڵاتیان وەرگرتووە".

بۆ هەر بەرمیلێك نەوت لەناو شاری سلێمانی 45 هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت و بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەى شار 46 هەزار دینار وەردەگیرێت.
Qaiwan
Qaiwan