کوردستانی
کۆمسیۆن: زیاتر لە 700 هەزار دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق پوچەڵ بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لە هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکاندا نزیکەی 750 ھەزار دەنگی پوچەڵ ھەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد بەشێکی ئەو دەنگانە دەنگدەر سوتاندوویەتی و بەشێکیشیان بێ مۆر بوون یاخود چەند مۆرێکیان لەسەر بووە یان لە شوێنی ناڕاستدا مۆرکراون.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "لە هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکاندا نزیکەی 750 ھەزار دەنگی پوچەڵ ھەبووە، بە کۆمەڵێک ھۆکاری جیاوازیش ئەو 750 ھەزار دەنگە پوچەڵ بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێکی ئەو دەنگانە دەنگدەر سووتاندوویەتی و بەشێکیشیان بێ مۆر بوون یاخود چەند مۆرێکیان لەسەر بووە یان لە شوێنی ناڕاستدا مۆرکراون، لەئێستاشدا چاوەڕوانی دەستەی دادوەری دەکەن بە مەبەستی سەیرکردن و یەکلاکردنەوەی ھەموو ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکان پێشکەشکراون".
وتەبێژی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو "دەستەی دادوەری دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەژمارکردنەوەی دەستی لە بازنەیەک یاخود چەند ناوەندێکی دەنگدان یان چەند وێستەگەیەکدا بدات".
س،ر

بیروڕا