کوردستانی

کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؟
مەودا میدیا-

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتێکدا تەمەنی پەرلەمان درێژ دەکرێتەوە، ئەگەر هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرا.
  
د. ئارام برادۆستی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی کوردستاب بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە "بەپێی یاسا دەبێت تاوەکو 6ی تشرینی دووەمی 2021 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و تا سەرەتای مانگی ئەیلوولیش سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەڵبژاردن دیاری بكات، بە پێچەوانەوە ئەگەر ھەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە نەچێت، پێویستە پەرلەمانی كوردستان تەمەنی ئەم خولەی درێژ بكاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەیەك پێشنیاز كراون بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان، زۆر جار باس لە یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت، بەڵام یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان زیاتر دادپەروەری تێدایە، بە تایبەتی بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی پەرلەمان چەندین پێشنیاز كراون كە ھەڵبژاردن بە لیستی داخراو بەڕێوە بچێت و ھاوشێوەی خولی یەكەم و دووەمی پەرلەمانی كوردستان".
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر لایەنەكان بگەنە رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا، ئەوە كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان توانای ھەیە خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ئامادە بكات".  
  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan