کوردستانی

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دیاریكردنی هۆكار و پاڵنەر و زیان و چارەسەرەكانی کۆچی گەنجان بەڕێوەچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دیاریكردنی هۆكار و پاڵنەر و زیان و چارەسەرەكانی کۆچی گەنجان بەڕێوەچوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كۆچ و كۆچی گەنجانی كرد، بە مەبەستی دیاریكردنی وردی هۆكار و پاڵنەر و زیان و چارەسەرەكانی.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 13ی تشرینی دووەمی2021 لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕیوەبەر و نوێنەری ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كۆچ و كۆچی گەنجانی كرد، بە مەبەستی دیاریكردنی وردی هۆكار و پاڵنەر و زیان و چارەسەرەكانی.

لە راگەیەنراوەكەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكە دوای كۆبوونەوەی rۆژی 10ی تشرینی دووەمی 2021ی هەولێر دێت، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، كە لەكۆبوونەوەكەدا پێشنیازو raسپاردەكانی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە كۆچی بەكۆمەڵ بەشێوەیەكی ورد و زانستیانە و یاساییانە گەڵاڵەكران و پێشكەش بە لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكرێت، بەمەبەستیی چارەسەركردنی هۆكارە ریشەیی و سەرەكییەكانی ئەم بابەتە هەستیارو گرنگ و مەترسیدارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan