کوردستانی
سەبارەت بە پشووی سبەی ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی سەبارەت بە پشووی سبەی لە قەزای پێنجوێن قائیمقامی ئەو قەزایە دەڵێت "سبەی دەوامی فەرمییە تەنها لە دەوامی بەیانیانی خوێندکارانی بنەڕەتی دەبێتە پشوو".
زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانیدا بڕیارمان داوە سبەی چوارشەممە 12ی شوباتی 2020 ئەو خوێندنگایانە دەوامیان بەیانیانە و خوێندکارانی پۆلی 1 تاوەکو 6 بنەڕەتی تێیدا دەوام دەکەن پشووی بێت".
سەبارەت بەو خوێندگایانیانەی دەوامیان نیوەڕوانە وتی "دەوامی ئەو خوێندنگایانە ئاسایی دەبێت، چونکە نیوەڕۆکەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها سبەی دەوامی فەرمییە لە دامودەزگاکانی قەزای پێنجوێن".