کوردستانی

سێ گولە هاوەن لەم ناوچەیە كەوتنە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ گولە هاوەن لەم ناوچەیە كەوتنە خوارەوە
مەودا میدیا-

سێ گولە هاوەن لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك كەوتونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانیان بەدواوه نەبووە.

درەنگانی شەوی رابردوو ئەو گولە هاوەنانە لە سەنتەری قەزاكە كەوتونەتە خوارەوە و تا ئێستاش نازانرێت لە لایەن چ گروپ و لایەنێكەوە ئاراستەی ناوچەكە كراون.

بەپێی زانیارییەكان پێدەچێت ئەو گولە هاوەنانە لەلایەن چەكدارانی داعش ئاراستە كرابن بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەندینجار لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك هێرشیان ئەنجامداوە و گولە هاوەنیان ئاراستەی چەند ناوچەیەك كردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان