کوردستانی

بڕیاری نوێ لەسەر جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ لەسەر جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت دەستكراوەتەوە بەجێبەجێكردنی بڕیاری رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل و هەندێ گۆڕانكاری كراوە.

فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارانەی كە پێشتر دەرچووبوون، بۆ هەندێ گۆڕانكاری لە مەرج و ڕێنمایەكان جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل راگیرابوو".

ئەوەشی خستەڕوو "بە مەرج و ڕێنمایی نوێوە دەستكراوە بە جێبەجێكردنی بڕیاری جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل و شۆفێرانیش سەردان دەكەن بۆ ئەوەی جامەكانیان رەشبكەن".

بەپێی بڕیارە نوێكان هەردوو جامی لاتەنیشی پێشەوە لای شۆفێرو  لای سەكن كراوە بە لەسەدا 50 كە پێشتر لە سەدا 30 بوو،  هەردوو  جامی لاتەنیشتی پشتەوە لای سەكن و لای شۆفێر لەسەدا 80 رەشدەكرێن كە پێشتر لە سەدا 50 بوو.

هەروەها جامی پێشەوە بە هیچ شێوەیەك رەشناكرێت و رەشكردنی جامەكان تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتە و كرێ و تاكسی ناگرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان