کوردستانی

هۆشداریەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

كەشناسی هەرێمی كوردستان بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە سەرمایە بۆ سەر ناوچەكە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە ئاگاداركردنەوەیەكی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە "بەهۆی ئەو شەپۆلەوە سەرەتا ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم بەفر بارین دەستپێدەکات لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە کاریگەری شەپۆڵی بەفر بارینەکە تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوەو پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری پارێزگاکان هەولێر سلێمانی، دهۆک ،کەرکوک، هەڵەبجە هەیە بە رێژەی جیاجیا".


ئاماژە بەوەشكراوە "هەندێ ناوچە باران بارینی کەمی بە تێکەڵی دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە تەنیا لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەمێنێتەوە و لە شەوی پێنجشەممە کاریگەریەکەی بە تەواوی لاواز دەبێت".

لە کاتی بەفر بارین مەودای بینین کەم دەبێتەوە.
ئاستی بەفر بارینی پێشبینیکراو بۆ سەنتەری پارێزگاکان :
هەولێر 5-10 سم
سلێمانی 6-12 سم
دهۆک 20-30 سم
هەڵەبجە 7-15 سم
کەرکوک 2-5 سم
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان